zagros news agency

دەستگیرکردنی ئەندازیارێکی ئۆپن ئەی ئای بە تۆمەتی دانانی ئامێری نهێنیی تۆمارکردنی دەنگ

 

دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا کارمەندێکی کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای دەستگیر کرد کە تۆمەتبارە بە دانانی ئامێرێکی پێشکەوتووی تۆمارکردنی دەنگ لە یەکێک لە هۆڵەکانی کۆبوونەوەی کۆمپانیاکەدا و تۆمەتبارەکە کە ناوی عەبدولڕەحمان فۆزانە و تەمەنی سی و پێنج ساڵە بە ڕەگەز خەڵکی عەرەبستانی سعوودییە هەوڵی داوە گفتوگۆ هەستیارەکانی پەیوەست بە تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکردی پێشکەوتووی کۆمپانیاکە بە نهێنی تۆمار بکات هەروەها بەرپرسانی دادوەری ڕایانگەیاندووە کە ناوبراو ڕووبەڕووی تۆمەتی فیدراڵی بەکارهێنانی نایاسایی ئامێری گوێگرتن دەبێتەوە لە کاتێکدا لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئامانج و لایەنی سوودمەند لەم سیخوڕییە پیشەسازییە بەردەوامییان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Youtube کۆمەلێک تایبەتمەندیەکی نوێی زیاد کرد

سەڵاح

سێرڤەری App story کۆمپانیای Apple وەستا

دڵشاد

کۆمپانیای Samsung وەشانێکی نوێ بەردەست دەکات

سەڵاح