zagros news agency

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ٣٤ەمین ساڵیادی دامەزراندنی لە ڕادیۆی دهۆک دەکات

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی (٣٤)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی دهۆک ئاراستەی بەڕێوەبەر، تەواوی کارمەندان و بیسەرانی ئەو دەزگایە کرد.

لە پەیامەکەدا هاتووە: “ڕادیۆی دهۆک هەمیشە دەنگێکی دیاری خستنەڕووی خواستەکانی هاووڵاتییان و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بووە.”

هاوکات، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان وێڕای دەستخۆشی لە کار و ماندووبوونی ستافی ڕادیۆکە، پاڵپشتیی بەردەوامی خۆی بۆ پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتری ڕادیۆی دهۆک دووپات کردووەتەوە و هیوای بەردەوامیی بۆ خواستوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی یانەی وەرزشی ئامەد سپۆر دەکات

یاسین

گەورەترین ئاگرکەوتنەوە لە مێژووی بەلجیکا؛ مەترسییەکە گەیشتووەتە سنوورەکانی ئەڵمانیا

سەڵاح

پارەدانی ئەلیکترۆنی پڕۆژەی رووناکی دەستیپێکرد

سەڵاح