zagros news agency

ئەمڕۆ 25 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی “هەژماری من” مووچەکەیان وەردەگرن

 

ئەمڕۆ 25 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆری هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی “هەژماری من”ـەوە مووچەی مانگی چواریان وەردەگرن.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16-05-2024، مووچەی مانگی نیسان (چوار)ـی  25 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆری هەرێمی کوردستان کە زۆرینەیان لە سنووری پارێزگای هەولێرن، بە شێوازی دیجیتاڵی و لە ڕێگەی “هەژماری من”ـەوە دەدرێت.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، مووچەی ئەو 25 هەزار مووچەخۆرە لەنێوان کاتژمێر 02:00 بۆ 03:00 دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و لە ڕێگەی کورتە نامەیەکەوە “SMS” ئاگادار دەکرێنەوە کە دەتوانن سەردانی ئامێرەکانی ATM بکەن و مووچەکەیان ڕابکێشن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی و ئابووریی ڕاسپارد لەگەڵ گەیشتنی هەر بڕە پاریەکی تر لە بەغداوە بۆ تەواوکاری مووچە ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەكان بکات

یاسین

بانکێکی عێراقی راکێشانی پارەی لە ئامێرەکانی ATM لە دەرەوەی عێراق راگرت

سەڵاح

​ئامێدی لە دووەم ڕۆژی جەژندا؛ سەیرانگاكان پڕبوون لە گەشتیار

یاسین