zagros news agency

لە ساڵیادی چوونی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ؛ فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک: گەیشتنی پێشمەرگە باڵانسی هێزی گۆڕی و شارەکەی ڕزگار کرد

 

فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک لە ڕاگەیەندراوێکدا ساڵیادی بەڕێکەوتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی بۆ کۆبانێ بەرز ڕاگرت و ڕایگەیاند، گەیشتنی پێشمەرگە هاوکێشەی مەیدانی و باڵانسی هێزی لە بەرژەوەندی کورد گۆڕی و بووە هۆی ڕزگارکردنی شارەکە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەکدا هاتووە، ئەو هەنگاوە مێژووییە بە بڕیاری سەرۆک مەسعود بارزانی و پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا، بە مەبەستی بەهاناوەچوون و هاوکاریکردنی خوشک و برایان لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ڕزگارکردنی کۆبانێ لە دەست تیرۆریستان، کە لەگەڵ گەیشتنی هێزەکانی پێشمەرگە، باڵانسی هێز لە بەرەکانی جەنگدا گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردا هات.

فەرماندەییەکە بە شانازییەوە ئاماژەی بە ڕۆڵی هێزەکانی خۆی کردووە و رایگەیاندووە: “ژمارەیەک لە ئەفسەر و پێشمەرگەکانی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک بەشداریی ڕاستەوخۆیان لە پرۆسەی ڕزگارکردنی کۆبانێ و گوندەکانی دەوروبەریدا کردووە.”

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە بەهۆی قارەمانێتی پێشمەرگە و هاوئاهەنگییان لەگەڵ شەڕڤانان، توانرا لە ماوەیەکی کورتدا شاری کۆبانێ و تەواوی گوندەکانی سنوورەکە کۆنترۆڵ بکرێنەوە و لە مەترسیی داگیرکاری و تیرۆر پاکبکرێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە وەزارەتی ئەوقافەوە بۆ حاجییان

سەڵاح

وەزیری نەوت لە ئەمەریکا لەناکاو نەخۆش کەوت نەشتەرگەری دڵی بۆ کرا

سەڵاح

پاڵەوانێتی جامی تۆپی دەستی یانەکانی کوردستان لە هەولێر و سلێمانی بەڕێوەدەچێت

یاسین