zagros news agency

بەیاننامەیەک لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک و گەرمیان – خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

 

مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک و گەرمیان – خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ داواکاریی هاووڵاتیانی کەرکووک دەربڕی دژی بەرزبوونەوەی نرخی کارەبای مۆلیدە؛ هاوکات داوای کرد حکومەت سووتەمەنیی پاڵپشتیکراو بۆ خاوەن مۆلیدەکان دابین بکات و هێزە ئەمنییەکانیش بەدووربن لە بەکارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر ناڕەزایەتییەکان.

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه‌:

جەماوەری بەڕێز و خۆشەویستی شاری کەرکووک،ماوەیەکە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە پاڵەپەستۆی دارایی کەوتۆتە سەر بژێوی هاوڵاتیان لە شاری کەرکوک و دەوروبەری،
ئێمە لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک و گەرمیان – خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان، پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ داواکاری ڕەوای هاوڵاتیان دەردەبڕین ،دژی گرانبوونی ئەو نرخەین کە بارگرانییەکی زۆری بۆ سەر بژێوی خەڵکی کاسبکار و کەمدەرامەت دروست کردووە.

لە هەمان کاتدا، بۆ پاراستنی مافی خاوەن مۆلیدەکانیش وەک چینێکی کاسبکاری ئەم شارە، داوا لە لایەنە بەرپرسەکان دەکەین کارئاسانی پێویستیان بۆ بکەن و مافی ئەوانیش نەفەوتێت، بەتایبەت لە دابینکردنی سووتەمەنی بە نرخێکی پاڵپشتیکراو، بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن بەبێ زەرەر کارەبا بە هاووڵاتیان بدەن.

لێرەوە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین بڕیارێکی هاوسەنگ و دادپەروەرانە بدەن کە تێیدا هەم نرخی ئەمپێر بۆ هاووڵاتیان کەم بکرێتەوە و هەم پشتیوانی دابینکردنی سوتەمەنی بکەن بۆ خاوەن مۆلیدەکان بکەن بەمەبەستی بەردەوامبوونی خزمەتگوزارییەکانیان.

پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە داکۆکیکاری ڕاستەقینەی ماف و هاوسەنگی ژیانی سەرجەم پێکهاتە و چین و توێژەکانی کەرکووک دەبێت و لەڕۆژانی ڕابردوودا لەڕێگەی فراکسیۆنمان لەناو ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بە ڕژدی لەسەر ئەم بابەتە کارمان بۆ دابینکردنی پشتیوانی بۆ هاوڵاتیانمان کردووە.

داوا لە دام و دەزگا ئەمنیەکان و پەیوەندیدارەکان دەکەین کە بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ داوای ڕەوای هاوڵاتیان بکەن و خۆیان بەدووربگرن لە توندوتیژی، چونکە حکومەتی عیراق دەبێ وەڵامدەرەوەی داواکاری و دابینکردنی خزمەتگوزاری هاوڵاتیان بێت، وە لەوڕووەوە هەر داواکاریەکی هاوڵاتیان مافی خۆیانە و دەبێ ڕێزی لێبگیرێ.

مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک و گەرمیان – خانەقینی
پارتی دیموکراتی کوردستان

٢-١١-٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى ئه‌ڵمانيا ده‌كات

دڵشاد

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، حووسییەکانی خستەوە ناو لیستی تیرۆر

سەڵاح

کەرکووک… تەقە لە بارەگای لقی 3ی پارتی کرا و هیچ زیانی نه‌بووه‌

سەڵاح