zagros news agency

ئێران ٢٣ سندووقی هەڵبژاردن لە عێراق دادەنێت

 

ئێران لە عێراقیش هەڵبژاردن دەکات و بەرپرسی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لە دەرەوەی ئەم وڵاتە دەڵێت، لە ٦ پارێزگای عێراق ٢٣ سندووق دادەنرێن و ئەگەری هەیە سندووقی گەڕۆکیش بۆ زیارەتکارانی ئێرانیی شوێنە پیرۆزەکان دابین بکرێت.

عەلیڕەزا مەحموودی دەشڵێت، ٣٤٤ سندووق بۆ وەرگرتنی دەنگی هاووڵاتییانی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات لەبەرچاو گیراوە کە زیاترین سندووق بۆ هاووڵاتییانی ئێرانی لە ئەمریکا دەبێت.

مەحموودی بە ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ڕاگەیاندووە، باڵیۆزخانە و کونسوڵخانە و نووسینگەکانی نوێنەرایەتیی وڵاتەکەی لە دەرەوەی وڵات سەرپەرشتیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە و دانانی سندووقەکانی وەرگرتنی دەنگ دەکەن.

ئاماژەی بەوەش داوە، لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکە لە ڕیاز و کونسوڵخانەکەیان لە جەدەی سعوودیا سندووقی وەرگرتنی دەنگ دادەنرێت و حاجیانی ئێرانییش دەتوانن لەو شوێنانە دەنگ بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی تۆمارکرد

سەڵاح

نرخى نەوت بەرزبونەوەى بەرچاوى تۆمار کرد

سەڵاح

لە دوو شوێنی هەرێمی کوردستان دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێتە هاووڵاتییان

یاسین