ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دەیان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داوا پێش‌گرتن به هەناردەی نەوتی ئێران بۆ چین دەکەن

زیاتر لە 40 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داوا لە حکوومەتی جۆ بایدن دەکەن ڕێگا لە هەناردەی نەوتی ئیران بۆ چین بگرێت.
41 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەر بە هەر دوو حزبی دێموکرات و کۆماریخوازن، لە نامەیەکدا بۆ وەزیری دەرەوە و وەزیری خەزێنەی ئەم وڵاته داوایان لە حکوومەتی جۆ بایدن کردووە، بەخێرایی ئەو یاسایانە جێبەجێ بکات ئامانجیان ڕێ‌گرتن به هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ چینە.
لەم نامەیەدا ئاماژە بە یاسای کەشتیە‌وانی و یاسای گەمارۆی بازرگانیی وزە لە نێوان ئیران و چین و چەند یاسایەکی دیکە کراوە کە مانگی ڕابردوو لە کۆنگرێسی ئەمریکا پەسند کراون و داوا کراوە ئەم یاسایانە بە خێرایی جێبەجێ بکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئینگلتەرا.. چێڵسی لەدەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنی بەدەستهێنا

sirwan

ته‌كه‌ز ل سه‌ر گه‌هاندنا پرۆژێن خزمه‌تگوزارى و كێمكرنا روتینێ هاتە كرن

سەڵاح

بەپەلە…. ئەنجومەنی دادوەری عێراق چەند حزبێکی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

یاسین