ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە ڕۆژئاوای ئەمەریکادا پلەکانی گەرما بۆ ئاستێکی پێوانەیی به‌رزبووه‌ته‌وه‌

پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی گەرمای بەرفراوان ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی پێوانەیی بەدرێژایی کەناری ڕۆژئاوای ئەمەریکادا، لە کاتێکدا کە ملیۆنان ئەمەریکایی ڕووبەڕووی گەرمایەکی زۆر بوونەتەوە لە ئاریزۆنا و نیڤاداش.

دەزگای کەش و هەوای نیشتیمانی وتی نزیکەی 36 ملیۆن کەس کە دەکاتە نزیکەی لە سەدا 10 ی وڵاتەکە، لە ژێر هۆشداریی ئەو گەرمایەدان کە لە کالیفۆرنیاوە دێت. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە گۆڕانی کەش و هەوا هۆکارە بۆ شەپۆلە توندەکانی گەرما لە سەرانسەری جیهاندا و کەش و هەوای مەترسیداریش بۆ چەندین دەیەیەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەش هەوا، پلەکانی گەرما لە ویلایەتی واشنتن و ئۆریگن و کالیفۆرنیا و باکووری ئاریزۆنا و ئایداهۆ دەگەنە ئاستێکی پێوانەیی.

کەشناسی دەزگای کەش و هەوای نیشتیمانی برایان جاکسن وتی پلەکانی گەرما لە شوێنەکانی وەکو شاری ڕێدینگی باکووری کالیفۆرنیا لەم کاتەی ساڵدا 20 پلە زیاترن لە کاتی ئاسایی، ڕۆژی شەممە لەو شارەدا پلەکانی گەرما گەیشتوونەتە 48 پلەی سیلیزی کە لە هەموو کات پێشتر زیاترە.

36  ملیۆن کەسی دیکە لە ژێر ئاگاداریی گەرمادان، نزیکەی یەک ملیۆن کەسی دیکە لە چەند ڕۆژی دواتردا ڕووبەڕووی گەرمایەکی توند دەبنەوە، لەوانەش لە ڕۆژهەڵاتی ئۆریگن و باکووری ڕۆژهەڵاتی نیڤادا و باشووری ڕۆژئاوای ئایداهۆ.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش داوای کارێکی بەپەلەی کردووە بۆ خۆبەدوورگرتن لە ” دۆزەخی کەش و هەوا “. دەزگای کەش و هەوای کۆپەرنیکۆسی دەزگای چاودێری کەش و هەوای یەکێتی ئەوروپا دەڵێت لە ماوەی 12 مانگی ڕابردوودا پلەکانی گەرما لە سەرانسەری جیهان بەرزتر بوون لە ساڵانی ڕابردوو.

هەفتەی ڕابردوو، بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن بۆ یەکەمین جار پێشنیاری ستانداردی پارێزراویی کرد بۆ پاراستنی کرێکاران و کۆمەڵگەکان لە کاریگەرییەکانی گەرمای توند.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ ئێران هێرش كرایه‌ سه‌ر چه‌ند باره‌گایه‌كی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه‌

سەڵاح

نەتەوە یەكگرتووەكان: لە ئەنجامی رووداوەكانی ئەم ساڵانەی سووریا 14 ملیۆن كەس ئاوارە بوون 100 هەزار كەسیش بێسەروشێنن

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە

یاسین