پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقامێکی 20 مەتری بەدرێژی نزیکەی 400 مەتر لە دارەتوو و دروستکردنی پردێکی چوارچاوە کە گەڕەکی ژین و برایەتی بەیەکەوە دەبەستێتەوە دەستی پێکرد.
سێشەممە 16ـی تەمووزی 2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی16ی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەسعوود کاڕەش جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان و بەڕێوەبەری ناحیە و سەرۆکی شارەوانی دارەتوو و بەڕێوەبەری ڕێگەوبانی هەولێر و ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقامێکی 20 مەتری بەدرێژی نزیکەی 400 مەتریان لە دارەتوو و دروستکردنی پردێکی چوارچاوە کە گەڕەکی ژین و برایەتی بەیەکەوە دەبەستێتەوە،بەسەرکردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی پارێزگا، پڕۆژەکە بە 325 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی سەرباری پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت، لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە و بەمنزیکانە بەڕووی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە.