zagros news agency

هەرێمی كوردستان ئەمساڵ 40 هەزار تۆن پەتاتە هەناردەی وڵاتانی دەرەوە دەکات

 

لە هەنگاوی یەكەمدا پرۆسەی هەناردەكردنی پەتاتە بۆ وڵاتی ئیمارات دەستی پێ كردووە و لە چەند ڕۆژی ئاییندەشدا هەناردەی چەندین وڵاتی دیكە دەكرێت.

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند: “پرۆسەی هەناردەكردنی پەتاتە وەكوو پارساڵ دەستی پێ كردووەتەوە، ڕۆژانە سێسەد بارهەڵگر پەتاتە بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق ڕەوانە دەكرێت. هاوكات ژووری بازرگانیی هەولێر و كۆمپانیایەكی ئیماراتی، گرێبەستیان بۆ  هەناردەكردن مۆر كردووە، بەمەش لە قۆناغی یەكەمدا، 5 هەزار تۆن پەتاتە ڕەوانەی ئیمارات دەكرێت. لە مانگی 8 دووبارە بۆ وڵاتی سعودییە و عەمان ڕەوانە دەكرێت”.

ئەمساڵ بە كۆی گشتی، هەرێمی كوردستان، 40 هەزار تۆن پەتاتە هەناردەی وڵاتان دەكات، لە كاتێكدا ساڵی 2023 ، دوانزە هەزار تۆن پەتاتە هەناردە کرا، بەوەش هەناردەكردن 28 هەزار تۆن زیادی كردووە.

بەهۆی پاڵپشتیی حكومەتی هەرێمەوە، نرخی پەتاتە بۆ جوتیاران  گونجاوترە و جوتیاران زیاتر سوود لە بەرهەمەكانیان دەبینن.

كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرنجی لەسەر فرەچەشنكردنی داهات و سەرچاوە داراییەكانە و بۆ ئەو مەبەستەش پاڵپشتییەكانی بۆ كەرتی كشتوكاڵ و جوتیاران بەردەوام كردووە. لە بەرئەنجامدا خۆبژێوی لە چەندین بەروبوومی كشتوكاڵی تێپەڕاندووە و ڕەوانەی دەرەوەی هەرێمی كوردستانی دەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆکی حکومەت پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی ئاشووريی ئه‌مه‌ريكا دەکات

یاسین

عێراق دوای 40 ساڵ ڕووفاتی 21 کەسی لە ئێران وەرگرتەوە

سەڵاح

ئەمڕۆ مووچەی ئەم توێژە خەرج دەکرێت

یاسین