ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئه‌فغانستان… لەسەر تاشینی ڕیش ده‌یان ئەندامی هێزە ئه‌منییه‌كان ده‌ركران

 

بەهۆی پابەندنەبوونیان بە هێشتنەوەی ڕیش، وەزارەتی ئاکاری ئەفغانستان بڕیاریدا 281 ئەندام لە هێزە ئاسایشییەکان لە کارەکانیان دوربخاتەوە و 450 کەسیشیان ستایلی قژیان “ڕاسترکراوەتەوە”.

بەموحیبوڵا موخڵیس، بەرێوەبەری پلاندانان و یاسادانان لە وەزارەتی ئاکاری ئەفغانستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، “لە ماوەی 12 مانگی ڕابردوودا 281 کارمەندی ئاسایشی بێ ڕیش دەستنیشانکراون و دەرکراون.”

وتیشی، “ستایلی قژی 450 موجاهیدانی سەربازی ڕاستکرانەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ یاسا شەرعییەکان بگونجێن. هەروەها هەندێک لەو کەسانەی کە بەردەوامبوون لە سەرپێچیکردنی ستایلی قژ نێردراون بۆ دادگا سەربازییەکان.”

یەکێک لە ئەندامە سەربازییە دەرکراوەکان بە ئاژانسی هەواڵی تێلێگرافی ڕاگەیاند، “من ڕیشم نایەت، بەڵام ئەوان بەردەوام پەیوەندییان پیوە دەکردم و هەراسانیان دەکردم. توشی هەراسانکردنێکی زۆر بووم بەهۆی ئەوەی نەمتوانی ڕیش بهێڵمەوە. تۆمەتباریان دەکردم بەوەی من مسوڵمانی ڕاستەقینە نیم.”

وەزارەتی ئاکاری ئەفغانستان دوێنێ سێشەممە ڕاشیگەیاند ساڵی ڕابردوو 13 هەزار کەسیان دەستگیرکردووە بەهۆی ئەنجامدانی “کاری ناشیاو،” بەبێ ئەوەی وەزارەتەکە جۆری سەرپیچییەکان دیاریبکات.

وەزارەتەکە هەروەها ئاماژەیداوە لە چوارچێوەی سەرکوتکردنی “کارەکانی دژ بە ئیسلامدا” دەستییان گرتووە بەسەر زیاتر لە 21,000 ئامێری میوزیکدا و لە ناوییان بردوون.

جەلیل ئەحمەد، مامۆستایەکی پیشووی ئامێری گیتار لە شاری هیرات، بەم شێوەیە ڕووداوەکەی بۆ ئاژانسی هەواڵی تێلێگرافی گێرایەوە: “هێزەکانی تاڵیبان لە دەرگایان دا، من لە پەنجەرەکەوە بینیمن بەڵام بە خێزانەکەمم گوت دەرگاکە مەکەنەوە. بەڵام یەکێک لە هێزەکان بەسەر دیوارەکەدا هات بۆ حەوشەی ماڵمان و دەرگاکەی کردەوە… دەیانگوت، ‘هێزە بێگانەکان لێرە نەماون و هێچی تر بۆتان ناچێتە سەر ئامێری شەیتانی لەناو ماڵتاندا هەبێت.’ لێیاندام و مستەکۆڵەیان کێشا بە دەموچاوم.”

گروپەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ بەردەوام تاڵیبان بە پیشێلکردنی مافی مرۆڤ تۆمەتباردەکەن، بەتایبەت لەسەر پرسی ژنان.

دەزگای خوێندن و زانست و کلتوری نەتەوە یەکگرتووەکان هەفتەی ڕابردوو لە ڕاپۆرتێکدا وتی بەرپرسانی تاڵیبان ” بە مەبەست ” مافی خوێندنیان لە 1.4 ملیۆن کچ سەندووەتەوە، داهاتووی تەواوی نەوەیەکییان خستووەتە مەترسییەوە و ئەفغانستانییان کردووە بە تەنها وڵاتێک لە جیهاندا کە ڕێگە بە خوێندنی کچانی تەمەن 12 ساڵ و سەرووتر نەدا.

بەرپرسانی تالیبان ڕەخنەکان لەسەر چۆنێتی فەرمانڕەواییەکەیان ڕەت دەکەنەوە و دەڵێن دەستوەردانن لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەدا و داکۆکی لە سیاسەتەکانییان دەکەن، دەڵێن سیاسەتەکانییان لەگەڵ کلتوری ئەفغانستان و یاسای ئیسلامیدا دەگونجێن.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مه‌ریكا… فڕۆکەیەکی F-35 تێکشکا

سەڵاح

بڕیاری لێخۆشبوون لە پارەیەکی سەر هاووڵاتییان دەردەچێت

یاسین

ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت

یاسین