ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چامپیۆنزلیگ.. ئەتلەتیکۆ لەدوا خولەکەکانی یاری خۆی ڕزگارکرد

لە یاریێکی تری چامپیۆنزلیگدا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە میترۆ پۆلیتانۆ میوانداری لایپزیگی ئەڵمانی کرد.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی ئەتلەتیکۆ کۆتاییهات.

 

لەسەرەتای یارییەکە و لە خولەکی 4دا، لایپزیگی میوان دەستپێشخەری کردو گۆڵێکی لەڕێگەی بنیامین سیسکۆ تۆمارکرد،

دوای ئەوە ئەتلەتیکۆ باشتر بینرا و کۆنتڕۆڵی گرتە دەست و گریزمان توانی لە خولەکی 28دا گۆڵی یەکسانی یانەکەی تۆمارکردەوە و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەم، هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، یارییەکە هەر وەک خۆی مایەوە تا لە خولەکی یەکی زیادکراوی ئەو تایمە یاریزان خیمینێز گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی ئەتلەتیکۆی تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ ڤیدیۆ… له‌هه‌ولێر له‌ ئه‌نجامی سوتانی پووشوپه‌ڵاش چوار میكسه‌ر سوتان

سەڵاح

سەرۆکوەزیرانی لوبنان بۆ چەند پرسێک دێتە بەغدا

یاسین

وڵاتێکی ئەفریقا هۆشداری دەداتە ئەمەریکا

سەڵاح