zagros news agency

پەرلەمانی ئێرانی ئیزنی دا جێگرە دەست‌نیشان‌کراوە کوردەکەی پزیشکیان دەست‌بەکار بکات

پەرلەمانی ئێران دەست لەکار کێشانەوەی “عەبدولکەریم حسێن‌زادە” نوێنەری شارەکانی شنۆ و نەغەدەی پەسند کرد بۆ ئەوەی بتوانێی پۆستی جێگری سەرۆککۆماری ئێران وەربگرێت.
لە کۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمانی ئیراندا، بۆ جارێکی دیکە دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولکەریم حسێن‌زادە خرایە دەنگدانەوە و دەنگی پێویستی بەدەست هێنا. بەم جۆرە حسێن‌زاده، دەبێتە یەکەم کوردی سوننە پۆستی جێگری سەرۆککۆماری ئێران وەردەگرێت.
حسێن زادە لە لایەن مەسعوود پزیشکیانەوە وەک جێگری سەرۆککۆمار بۆ پەرەپێدانی گوند و ناوچە بێبەشەکان دەستنیشان کرابوو، بەڵام ئەندامانی پەرلەمان لە یەکەم دەنگدانیاندا لەسەر دەست‌لەکارکێشانەوەی ئەم ئەندام پەرلەمانە کوردە، داواکەیان ڕەت کردەوە و ڕێگه‌یان لەوە گرتبوو ئەم پۆستە وەربگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرشەلۆنە کەوتە کێبڕکێیەک لە گەل ڕیاڵ بۆ بەدەستهێنانی ئەستێرەیەکی لیڤەرپوول

یاسین

پۆلیسی هه‌ولێر قاقێی ده‌ستگیركرد

سەڵاح

ئێران ئامادەیە لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دانووستان بکات

سەڵاح