ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لالیگا.. ریال مەدرید بە کەمترین هەنگاو خۆی دەگەیەنێتە بەرشەلۆنەی پێشەنگ

لە یارییەکانی گەڕی 15ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری خیتافی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە خیتافی بباتەوە.

 

لە تایمی یەکەمدا یانەی خاوەن یاریگا باشتر بینرا و لە ئەنجامی فشارەکانیان ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ هەژمارکرد و لە خولەکی 30دا بێلینگهام بەسەرکەوتوویی جێبەجێکرد و گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد،

دوای تێپەڕبوونی هەشت خولەک بۆ جاری دووەم کیلیان ئێمباپێ تۆڕی گۆڵی خیتافی هەژاند و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە دووەم تایمیشدا ریال کۆنتڕۆڵی تۆپی زیاتر لای بوو، هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا و بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان بۆ سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام یارییەکە بە ئەنجامی یەکەم تایم کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، ریال مەدرید هاتە پلەی دووەمی ڕیزبەندی بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ و یاریێکی دواخراوی ماوە، خیتافیش بە 13 خاڵ لە پلەی 17 دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆشداری لە لەنێوچوونی سیستمی تەندروستی غەززە دەدرێت

یاسین

نەیشینزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ سێشەممە

sirwan

گوتەبێژی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل: هاتن و چوون ئاساییه‌ و هیچ گرفتێك نییه‌

سەڵاح