ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کاراگەر ڕەخنە لە ئارنۆڵد دەگرێت

جەیمی کاراگەری ئەفسانەی لیڤەرپوول پێی وایە ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵدی بەرگریکاری یانەی ڕیدز و نوێنەرەکانی هانی ڕیاڵ مەدریدیان داوە لە مانگی یەکدا هەوڵی گواستنەوەی گرێبەستەکەی بدات بۆ ئەوەی “خۆیان مسۆگەر بکەن” کاتێک لە کۆتایی گرێبەستەکەیدا بەخۆڕایی دەڕوات.
ئارنۆڵد لەمێژە سەرسامی یانەی ڕیال مەدرید بووە، بەتایبەتی دوای ئەم وەرزە گرێبەستی ئەو یاریزانە تەواو دەبێت.
لە کاتێکدا پێشبینی ئەوە دەکرا کە ڕیال مەدرید لە هاوینی داهاتوو هەوڵی گواستنەوەی ئارنۆڵد بدات بە خۆڕایی، بەڵام لۆس بلانکۆس ڕۆژی سێشەممە داوای سەرسوڕهێنەری کرد کاتێک داوای لە لیڤەرپوول کرد لە مانگی یەکدا ئەو یاریزانە بگوازێتەوە.
لیڤەرپوول دەستبەجێ ئەو ئۆفەرەی ڕەتکردەوە و تا ئێستاش لە دانوستاندان لەگەڵ ئارنۆڵد سەبارەت بە گرێبەستە نوێیەکەی.

هەواڵی پەیوەندیدار

هێلین بەرواری: ئەڤڕۆ کوردستان پێتڤی پارتی و بارزانی یە زێدەتری هەر دەمەکێ دی

یاسین

ئارسێناڵ پێکانی یاریزانێکی ڕاگەیاند

یاسین

ئەمریکا: بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەکەشێکی ئارامدا بە پەرۆشن

سەڵاح