ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە ئەنجامی بۆمبارانی فڕۆکەکانی تورکیا دوو کەس لە ئاکرێ شەهید بوون

 

لە ئەنجامی بۆمبارانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، دوو کەس لە سنووری قەزای ئاکرێ، شەهید بوون.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 27-01-2025، لە ئەنجامی بۆمبارانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە سنووری ناحیەی دینارتە، پیاو و ئافرەتێک شەهید بوون.

پەپێی زانیاریەکان  بۆمبارانەکە لە گوندی “شەهێ” بووە و ئەو دوو کەسەی شەهید بوون، خۆیان خەڵکی گوندی “بامشمش”ـن لە سنووری قەزای ئاکرێ و ئاژەڵدار بوونە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Youtube تایبەتمەندیەکی نوێی بۆ یوتیوبەرەکان زیاد دەکات

یاسین

چوار کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران

یاسین

دادگای ئەمەریکا، داوا و سکاڵای لە دژی بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەت کردەوە

دڵشاد