zagros news agency

بڕیارێکی ترەمپ لەلایەن دادوەرێکەوە ڕادەگیرێت

 

دادوەرێک بۆ شێوەیەکی کاتی فەرمانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ گەڕاندنەوەی کارمەندانی ئاژانسی گەشەپێدان (USAID) ڕاگرت، کە پێشتر ماوەی 30 ڕۆژیان پێدرابوو تاوەکوو بگەڕێنەوە ئەمەریکا.

کارل نیکۆڵز، دادوەری دادگای سەرەتایی فیدراڵی، ڕایگەیاند، فەرمانبەرانی حکوومەت دەڵێن،  بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، فەرمانبەرانی ئاژانسی گەشەپێدانی ئەمەریکا لە دەرەوەی وڵات، بەرەوڕووی مەترسی و سەختیی دەکاتەوە.

هاوکات دادوەرەکە ڕەتی کردەوە بڕیاری ترەمپ بۆ ڕاگرتنی پارەی ئاژانسەکە، ڕابگرێت، تا ئەو کاتەی دادگا پێداچوونەوەیەکی تەواو بۆ کەیسی فەرمانبەرەکان دەکات.

ڕۆژی هەینی، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، پێویستە ڕێکخراوی یو ئێس ئاید دابخرێت، هەروەها لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیدا نووسیویەتی: “گەندەڵی گەیشتووەتە ئاستێک کە پێشتر بە دەگمەن بینراوە”، کە مەبەستی لە  USAID.

لە بودجەی ئێستای ئەمەریکا نزیکەی 70 ملیار دۆلار بۆ هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان تەرخانکراوە. هەروەها USAID، پرۆگرامی فریاگوزاری و گەشەپێدان، لە نزیکەی 120 وڵات بەڕێوەدەبات.

ئەمەریکا نزیکەی 11 هەزار کۆچبەری دیپۆرتی مەکسیک کردووەتەوە

هەواڵی پەیوەندیدار

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازیی تورکیا لەسەر سنووری جۆرجیا و ئازەربایجان

یاسین

بەردی بناخەی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە ناحیەی قەسرێ دانرا

یاسین

ڕاوێژکاری سوودانی: ئەگەر جەنگ بەردەوام بێت، حکومەت پەنا بۆ قەرزکردن دەبات بۆ دابینکردنی مووچە

سەڵاح