عێراق بهردهوامه له پێشهنگبوونى لیستی وڵاتانی گهندهڵ له جیهاندا و له كۆى 180 وڵات، له پلەی 140ی جیهاندایه له شهفافییهت و دهستپاكی، هاوکات لە لیستی گەندەڵترین وڵاتانی عەرەبی بۆ ساڵی 2024 پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا.
ڕێكخراوى شەفافیەتی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکدا کە ئەمڕۆ (سێشەممە 11ى شوباتی 2025) بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، “پێوەری تێڕوانینەکانی گەندەڵی بۆ ساڵی 2024 دەریدەخات کە گەندەڵی کێشەیەکی جددییە لە هەموو بەشەکانی جیهان، بەڵام گۆڕانکاری بۆ باشتر لە زۆرێک لە وڵاتان ڕوودەدات”، ئاماژە بەوەشدراوه، “پێوەری تێڕوانینەکانی گەندەڵی لە ڕیزبەندی 180 وڵات و ناوچەکانی جیهاندا بەپێی ئاستی گەندەڵی لە کەرتی گشتیدا \هردهكهوێت به پێوانهى ژماره 0 (زۆر گەندەڵ) بۆ 100 (زۆر پاک).”
بهپێی ڕێكخراوهكه، وڵاتى دانیمارک بە کۆکردنەوەی 90 خاڵ پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە وەک کەمترین گەندەڵی و شەفافترین وڵاتی جیهان، له پلهى دووهم وڵاتى فینلاند دێت بە کۆکردنەوەی 88 خاڵ، پاشان سەنگافورە بە کۆکردنەوەی 84 خاڵ، بهڵام نیوزلەندا بە کۆکردنەوەی 83 خاڵ پلەیەک دابەزی بۆ پلەی چوارەم، لۆکسمبۆرگیش بە کۆکردنەوەی 81 خاڵ پلەی پێنجەمی بەدەست هێناوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، “عێراق بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ لە پلەی 140ی جیهانیدا بووە، هەروەها لە پلەی حهوتهمى گەندەڵترین وڵاتانی عەرەبیدایە، بەو پێیەی پێش ئەم وڵاتانە هاتووه: سۆماڵ، سووریا، سوودان، یەمەن، لیبیا، لوبنان..
ئیمارات لە پلەی یەکەمی وڵاتانى عەرەبی و لە پلەی 68ی شەفافترین وڵاتانی جیهاندا هاتووه، قەتەر لە پلەی دووەم و سعوودیە پلەی سێیەم و عومان بە پلەی چوارەم و بەحرەین پلەی پێنجەمی بەدەست هێنا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، سوودانی باشوور، سۆماڵ، ڤەنزوێلا، سوریا و یەمەن لە ڕیزبەندی گەندەڵترین وڵاتان دانراون و دوایین پێگەی خشتەکەیان وهرگرتووه.
ڕێکخراوەکە ساڵانە ڕاپۆرتێک لەسەر گەندەڵی بڵاو دەکاتەوە، کە هەڵسەنگاندنێکە لەسەر پێوەرێکی سفر بۆ 100 و وڵاتان لە زۆرترینەوە بۆ کەمترین گەندەڵیان ڕیزبەندی دەکات. ڕاپۆرتەکە لەسەر بنەمای ئەو زانیاریانهیه کە ڕێکخراوەکە لە 13 دەزگای نێودەوڵەتی کۆیان دهكاتهوه، لەنێویاندا بانکی نێودەوڵەتی و کۆڕبەندی ئابووری جیهانی.