zagros news agency

هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ڕێککەوتن

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 23ی 02ی 2025 دوای پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەپێی بڕی بەردەست ڕێک کەوتین.

بۆ ئەم مەبەستە  تیمێکی تەکنیکیی هاوبەش بە مەبەستی پشکنینی بۆڕییەکانی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لەنێوان هەردوولادا پێک هێنراوە.

لەم ڕووەوە پابەندبوونی خۆمان بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی دووپات دەکەینەوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل دوای ١١ هەفتە ڕێگە بە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە دەدات

سەڵاح

ڕاگەیەندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە

یاسین

ئێران گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەمەریکا‌ی پشتڕاست کردەوە

یاسین