zagros news agency

بیتکۆین زیاتر لە دوو هه‌زار دۆلاری دیکەی لەدەست دەدات


​لە بەردەوامیی گۆڕانکارییەکانی بەهای دراوە دیجیتاڵییەکاندا، لە دواین مامەڵەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ی حوزەیرانی 2026، نرخی بیتکۆین ڕووبەڕووی شەپۆلێکی نوێی دابەزین ببووەوە و بۆ 61,131.98$ پاشەکشەی کرد.

​ئەم ئاستە نوێیەی نرخ پاش بەراوردکاری لەگەڵ دوو ڕۆژ پێش ئێستا (دووشەممە، 8ی حوزەیران) دێت، کە تێیدا بەهای دراوەکە گەیشتبووە 63,260$. بەمەش بەراورد بەو ئاستە، بیتکۆین تەنها لە ماوەی 48 کاتژمێردا نزیکەی 2,128$ (نزیکەی 3.3%) لە بەهاکەی لەدەستداوە و تەواوی ئەو قازانجانەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆی کردبوونەوە، دووبارە لەدەستی دانەوە.

​شرۆڤەکارانی بازاڕ ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم پاشەکشە خێرایە نیشانیدەدات کە بازاڕەکە هێشتا لەژێر کاریگەریی فشارە قورسەکانی پێشوودایە و ناتوانێت بە ئاسانی پێگەی خۆی بپارێزێت، ئەمەش دووبارە ترسی لەدەستدانی هێڵە سەرەکییەکانی پاڵپشتی لای وەبەرهێنەران دروستکردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییه‌ك له‌ په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێره‌وه‌

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا دابەزینی تۆمارکرد

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەى بەرچاوى تۆمار کرد

سەڵاح