zagros news agency

لە کاتی وەرگرتنی هاوکاریی مرۆیی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر هاووڵاتیان و زیاتر لە 200 کەسی کوشت و بریندارکرد

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 3ـ6-2025، سەرچاوە پزیشکییەکانی کەرتی غەززە ڕایانگەیاند، هاووڵاتیانی غەززە کە بەرەو ناوەندەکانی هاوکاریی ئەمەریکی دەڕۆیشتن لە ڕۆژئاوای ڕەفەح، لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان کران، کە بە هۆیەوە 23 کەس کوژران و زیاتر لە 200 کەسی دیکەش بریندار بوون.

هەر ئەمڕۆ سێشەممە، میدیا فەڵەستینییەکان ڕایانگەیاندووە، سوپای ئیسرائیل تەقەی لە خەڵکی سڤیل کردووە کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکارییەکانی ئەمەریکا بوون لە ڕۆژئاوای ڕەفەح، زیاتر لە 15 کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

هەروەها میدیاکان بڵاویان کردەوە، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خێوەتەکانی نیشتەجێبوونی ئاوارەکان لە ناوچەی ئەسدا لە ڕۆژئاوای خان یونس و ناوچەی بەرەکە لە دێربلح، شەش کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

لای خۆیەوە ئاژانسی هەواڵی فەڵەستینی “وەفا” بڵاوی کردەوە، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە پێنج فەڵەستینی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری غەززە کوژراون.

لە دوای 7ـی ئۆکتۆبەری 2023ەوە، هێزەکانی ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر کەرتی غەززە دەست پێ کردووە، کە بەهۆیەوە 54 هەزار و 470 هاووڵاتی مەدەنی کوژراون کە زۆرینەیان منداڵ و ئافرەت بوون، 124 هەزار و 693 کەسی دیکەش برینداربوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له‌ كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران دەکات

یاسین

نوێترین زانیاری لەسەر پێکانی عومەر جەنگی

یاسین

قەرزی ناوخۆیی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بووه

سەڵاح