zagros news agency

عەلی خامنەیی: پێشنیازەکەی ئەمەریکا دژی دروشی تارانە

 

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، پێشنیازەکەی ئەمەریکا لەبارەی پرسی ئەتۆمی لە 100% دژی دروشمی “ئێمە دەتوانین”ـە، هەروەها سەربەخۆیی نیشتمانی بەو مانایە دێت کە وڵاتەکەمان چاوەڕوانی گڵۆپی سەوز و سووری ئەمەریکا و هاوشێوەکانی نەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی حوزەیرانی 2025، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵیادی کۆچی دوایی خومەینی کە باڵیۆزی وڵاتان لە تاران و زۆرێک لە هاووڵاتیان تێیدا ئامادەبوون ڕایگەیاند، سیستەمی سیاسیی ئێمە گەشەی کردووە و هێزی پەیداکردووە، ئەمەش دەرئەنجامی شۆرشێکی گەورەیە.

عەلی خامنەیی سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ولاتەکەی گوتی: “پێشنیازەکەی ئەمەریکا لەبارەی پرسی ئەتۆمی لە 100% دژی دروشمی “ئێمە دەتوانین”ـە.

ڕێبەری باڵای ئێران جەختیشی کردەوە، سەربەخۆیی نیشتمانی بەو مانایە دێت کە وڵاتەکەمان چاوەڕوانی گڵۆپی سەوز و سووری ئەمەریکا و هاوشێوەکانی نەکات.

ڕوونیشی کردەوە، مقاوەمە واتە چۆک دانەنان بۆ ئیرادەی زلهێزەکان، ئەگەر مرۆڤ باوەڕی بە شتێک هەبێت، یان شتێک بەپێویست بزانێت یان شتێک قەدەغە بکات، دەبێت بەپێی بیروباوەڕی خۆی مامەڵە بکات و کڕنوش بۆ ئیرادەی دوژمن نەبات، بنەمایەکی دیکەی سەربەخۆیی نەتەوەیی بریتییە لەوەی دەسەڵاتی بەرگری وڵات بەرزبکرێتەوە.

عەلی خامنەیی ئاماژەی بەوەش کرد، ئێران هەوڵی زۆری داوە و توانییویەتی سووتەمەنی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت. پیشەسازی ئەتۆمی تەنیا بۆ وزە نییە، پیشەسازی ئەتۆمی پیشەسازییەکی بناغەییە، هەروەها کاریگەریی زۆری لە بوارە زانستییەکاندا هەیە، پیتاندنی یۆرانیۆم کلیلی پرسی ئەتۆمییە و نەیارانیش دەستیان خستۆتە سەر بابەتی پیتاندنی یۆرانیۆم و نایانەوێت ئێران توانای پیتاندنی هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە ٤٠٠ هەزار کەس لە ڕۆژئاوا بێ ئاو و کارەبان

یاسین

گەشتی هەموو فڕۆکەخانەکانی ئێران وەستاوە

یاسین

پەیاما بەهیداریێ یا سه‌رۆك بارزانی بۆ وەغەرا داویێ یا قنجۆ عبدالجبار ڕێكانی

یاسین