ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هۆشداریی ئاستی چواری دایە هاووڵاتییانی کە گەشت بۆ عێراق نەکەن، ئەوەش بەرزترین ئاستی هۆشدارییە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هۆشداریی توندی داوە لەوەی هەڕەشەی تیرۆر و ململانێی سەربازیی لەنێو شارەکانی عێراقدا هەیە، ڕاشیگەیاندووە، ڕێنمایی بە تەواوی فەرمانبەرانی لاوەکی حکوومەتی ئەمەریکا کردووە، عێراق بەجێ بێڵن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە هاووڵاتییانی دەڵێت: گەشتکردن بۆ عێراق لەو کاتەدا، هیچ جێی دڵنیایی نییە، بۆیە قەدەغەیە بچنە ئەو وڵاتە.
بەرپرسانی ئەمەریکا ئاشکرای دەکەن، ڕێکارەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا، لەچوارچێوەی هەڕەشە ئەمنییەکانی ناوچەکەیە کە گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز.

