وهزیری ئهوقاف و كاروباری ئایینی له پهیامێكدا رایگهیاند، دوای گفتوگۆیەکی بەردەوام و بۆ دڵنیابوون لەپاراستنی ئێوە بڕیارماندا بەگەڕانەوەی سەرجەم حاجیانی کوردستان بەڕێگەی وشکانی، وتیشی، ، پڕۆسەی گەڕانەوە لەبەرەبەیانی ١٤ ی حوزەیران دەسپێدەکات تاوەکو سەرجەم حاجیان دەگەنەوە کوردستان بەردەوام دەبێت.
ئهمهش دهقی پهیامهكهی:
بەناوی خوای گەورە
بۆحاجیانی بەڕێزو خۆشەویستی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی عەرەبستانی سعودیە،ئێمە بەپەڕۆشەوە چاودێری ئێوەی ئازیز دەکەین، لەم دۆخە لەناکاوەی ڕویداوەوو فرۆکەخانەکانی ناوچەکە داخراون، لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراق و وڵاتی سعودیە لەسەر ھێڵین بۆ گەراندەنەوەی ئێوەی ئازیز بەسەلامەتی بۆ کوردستان، لەئێستاداو دوای گفتوگۆیەکی بەردەوام و بۆ دڵنیابوون لەپاراستنی ئێوە بڕیارماندا بەگەڕانەوەی سەرجەم حاجیانی کوردستان بەڕێگەی وشکانی، پڕۆسەی گەڕانەوە لەبەرەبەیانی ١٤ ی حوزەیران دەسپێدەکات تاوەکو سەرجەم حاجیان دەگەنەوە کوردستان بەردەوام دەبێت، بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە بەدواداچوونی ئەم پرۆسەیەو ولە خەمی گەڕانەوەی ئێوەدایە بە سەلامەتی .
د. پشتیوان سادق
وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینی

