zagros news agency

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزى

 

لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانى ئیسرائیل و ئێران بۆسەر یەکتری و راگەیاندنى ئاگربەست، پێچەوانەى پێشبینییەکان نرخى نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش نرخەکەیان دابەزینێکى بەرچاوى تۆمار کردوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 69 دۆلار و 51 سەنت لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى هەشت دۆلار و 49 سەنت دابەزیوە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە 65 دۆلار 72 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى نۆ دۆلار و 8 سەنت  دابەزیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیلۆن ماسک ژیری دەستکردی گرۆک سنوردار کرد

یاسین

سەرۆکی حکوومەت سەنتەری ئیگڵ بۆست لە هەولێر دەکاتەوە

یاسین

نوێنەرانی کۆنگرەی CHP داوای هەڵوەشاندنەوەی کۆنگرەکانی شارەکان دەکەن

یاسین