ئاگاداری هەموو ئەو هاووڵاتیانەی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی حەج و عومڕە دەکەین ئهو هاووڵاتیانهی ئێستا له عهرهبستانی سعوودیه بە مەبەستی ئەنجامدانی گەشتی عومڕە،هێڵی ئاسمانی عیراقی بەهۆی چلەی ماتەمینی ( ئیمام حوسێن) ڕەزای خۆی لەسەر بێت هەموو گەشتەکانی چارتەری تا کاتێکی نادیار ڕاگرتووە.
لێرەوە عومڕەکارانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە هەر عومڕەکارێک ئارەزوو بکات بگەڕێتەوە ئەوا پێویستە هەماهەنگی بکات لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەی کە لەگەڵی سەفەری کردووە تاوەکوو بە ڕێگەی وشکانی و بە پاس بگەڕێتەوە،ئەو هاووڵاتیانەی کە نایانەوێت بگەڕێنەوە پێویستە لەسەر کۆمپانیاکە شوێنی حەوانەوە و خواردن و خزمەتگوزارییەکان بۆیان دابین بکات تاوەکوو گەشتەکانی ئاسمانی دەستپێدەکەنەوە.
لێرەوە ئاگاداری هەموو ئەو کۆمپانیانە دەکەینەوە هەر کۆمپانیایەک بە ئەرکی خۆی هەڵنەستێت ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی و کارگێری دەبێتەوە و خەرجی ئەو عومڕەکارانەی کە لەوێن لەو بڕە پارەیە دەگەڕێندرێتەوە کە وەکوو بارمتە داویانە.
شایانی باسە لە ئێستادا نزیکەی ١٦٠٠٠ شازدە هەزار عومڕەکاری عیراقی لەوێ ماونەتەوە کە لە نێویاندا نزیكهی ٢٠٠٠ عومڕەکاری هەرێمی کوردستانن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان
17/8/2025

