رۆژنامه‌ی (DW)ی ئه‌ڵمانی هه‌واڵێكی له‌سه‌ر ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ژنانی درووز له پارێزگای سووه‌یدای سووریا، پێش له‌سێداره‌دانیان بڵاو كرده‌وه.
رۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڵاوی كرده‌وه كه زیاتر له 105 له ژنان و كچانی درووز له سووریا ڕووبه‌ڕووی رفاندن بوونه‌ته‌وه و ئه‌و كه‌سانه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به حكوومه‌تی كاتیی سووریا ڕفێندران و تاوه‌كوو ئێستا چاره‌نووسی 80 كه‌سیان نادیاره.
شاره‌زایان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستیاندایه، به‌شێك له‌و ژنانه پێش ئه‌وه‌ی له‌سێداره بدرێن، ڕووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژیی سێكسی بوونه‌ته‌وه و به‌شێك له‌و ژنانه‌ی كه ئازاد كراون له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی خۆیان، ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان.
له مانگی ته‌مموزی رابردوو، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی حكوومه‌تی كاتیی سووریا و چه‌كدارانی درووز له پارێزگای سووه‌یدا ڕووی دا و به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانانه‌وه، نزیكه‌ی هه‌زار و 600 كه‌س كوژران كه بۆ ئه‌و ئاماره پشت به راپۆرتێكی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ به‌ستراوه.
وێڕای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی دیمه‌شق ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئێستا دۆخی سووه‌یدا ئارامه، به‌ڵام ناوه ناوه پێكدادانی چه‌كداری له‌و پارێزگایه ڕوو ده‌ده‌ن.

