کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، رایگەیاند کە دەنگدانی عێراقییەکانی دەرەوە لە پارێزگاکانی خۆیان ئەژمار دەکرێت، لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەدا کە تۆمارکردنی بایۆمەتری لە دوای هەڵبژاردن بۆ ئەوانەی تۆمار نەکراون بەردەست دەبێت.
نبراس ئەبو سوودە، جێگری گوتەبێژی کۆمیسیۆن راگەیاند: “پڕۆسەی دابەشکردنی کارتی دەنگدان بەردەوام دەبێت بێ وەستان تا رۆژی دەنگدان، بۆ دڵنیابوون لەوەی هەموو هاوڵاتییەک دەتوانێت کارتی خۆی وەربگرێت و بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکات.”
راشیگەیاند: “کۆمیسیۆن دابەشکردنی هیچ کارتێکی چاپکراو کە لە بەردەستیدایه دواناخات و بەردەوام دەبێت لە رادەستکردنی بە هاوڵاتییان لە هەر کاتێکدا بێت، چ پێش هەڵبژاردن بێت یان دوای ئەو بۆ ئەوانەی دەیانەوێت وەریبگرن.”
روونیشی کردەوه: ” ئەو هاوڵاتییانەی کە زانیارییەکانیان نوێ نەکردووەتەوە یان بایۆمەترییان تۆمار نەکردووە لە ماوەی نوێکردنەوەی پێش شایستەبوونی هەڵبژاردنەکەدا، دەتوانن دوای تەواوبوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن سەردانی بنکەکانی تۆمارکردن بکەن بۆ تەواوکردنی تۆمارکردنی بایۆمەتری.”
ئاماژەی بەوەشدا کە “مافی ئەو هاوڵاتییانەی لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن لەناو عێراق پارێزراوە و بەپێی یاسای کاریپێکراو ئەوان لە رۆژی دەنگدانی گشتی لە پارێزگاکانی خۆیان دەنگ دەدەن.”

