zagros news agency

ترەمپ هەڕەشەی لێدانی گورزی سەربازی لە ئێران دەكات

 

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا هەڕەشەی سەربازی لە ئێران دەكات و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەمجارە هەوڵی بونیادنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی بدات، لێی دەدەنەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەگەڵ ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، لە هاوینەهەواری مارئالاگۆ لە ویلایەتی فلۆریدا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “ئەگەر تاران هەوڵی بونیاتنانەوەی توانای ئەتۆمی بدات، ڕووبەڕووی گورزی توندی سەربازی دەبێتەوە، بۆیە پێویستە پێشوەختە ڕێککەوتنێکی نوێ بکرێت.”

لەبارەی ڕێككەوتنی غەززەشەوە، ڕایگەیاند: “پێویستە حەماس چەک دابنێت و پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەڕاندنەوەی بارمتەکان لە ئەولەویەت دایە.”

ترەمپ ئەوەشی خستە ڕوو، كە لە ناوچەكەدا هەوڵ بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و سووریا دەدرێت و لەگەڵ تورکیاش گفتوگۆ دەکرێت.

ترەمپ جەختی لەوەش کردەوە کە سیاسەتی (گوشاری زۆرترین) بۆ سەر ئێران و جێگیرکردنی پێگەی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا بەردەوام دەبێت.

سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەیدا، هیوای خواست كە سووریا و ئیسرائیل بگەنە ڕێككەوتن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیدارەی ترەمپ ناوی وەزارەتی بەرگری بۆ وەزارەتی جەنگی دەگۆڕێت

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. چێڵسی بە ڕیمۆنتادا شکستی بە تۆتنهامی خاوەن یاریگا هێنا

یاسین

ئاگادارییەک لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە

یاسین