چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک که گرنگترینیان یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران بوو، کۆبووەوه.
چوارچێوەی هەماهەنگی له راگەیەندراوێکدا روونی کردەوه: چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی خولیی ژمارە (٢٥٧)ی خۆی لە نووسینگەی حەیدەر عەبادی سازکرد. لە کۆبوونەوەکەدا چەندین بابەتی ناو کارنامەکەی و دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی تاوتوێ کران.”
له راگەیەندراوەکەدا هاتووه: “لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر پێویستی یەکلاییکردنەوەی شایستە نیشتمانییەکان لەڕێگەی دیارکردنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ تەواوکردنی شایستەکانی تری هەڵبژاردن، بەگوێرەی رێکارە دەستوورییەکان و پێداویستییەکانی قۆناغی داهاتوو.”
راشیگەیاند: ” چوارچێوەی هەماهەنگی پیرۆزبایی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد کە لە پرۆسەیەکی دیموکراتیکدا بەڕێوەچوو، ئاماژەی بە پێویستی یەکلاییکردنەوەی لیژنە پەرلەمانییەکانیش کرد بە مەبەستی تەواوکاریی کاری پەرلەمانی.”

