جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، فەریقی یەکەم روکن قەیس محەمەداوی، ئەمڕۆ جەختی کردەوە کە سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سووریا بە تەواوی پارێزراون.
محەمەداوی رایگەیاند: “یەکه سەربازییەکانمان ئامادەن بۆ هەر هەوڵێکی دزەکردن یان نزیکبوونەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان لە سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریا.”
ئاماژەی بەوەش کرد: “دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیانمان کە سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سووریا بەتەواوی گەرەنتی کراون.”
هەروەها گوتی: “بۆ چاودێریکردنی سنوورەکان پشتمان بە کامێرای گەرمی و درۆن بەستووە.”
روونیشیکردەوە کە “فڕۆکەوانی سوپا و تەواوی یەکه سەربازییەکان بە شێوەیەکی بەردەوام و خولی چاودێریی سنوورەکانی سووریا دەکەن.”

