zagros news agency

مالیزیا: کەشتییەکانمان ڕێگەیان پێدرا لە گەرووی هورمز تێپەڕبن

 

سەرۆکوەزیرانی مالیزیا دەڵێت دوای گفتوگۆ لەگەڵ ئێران و چەند وڵاتی ناوچە، کەشتییەکانیان توانین بە سەلامەتی لە گەرووی هورمز تێپەڕن.

ئەنوەر ئیبراهیم، سەرۆکوەزیرانی مالیزیا، ڕایگەیاند کە دوای گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، ڕێگەدراوە کەشتییەکانی وڵاتەکەی لە گەرووی هورمز تێپەڕن.

بەپێی وتەکانی، مالیزیا بۆ ئەم مەبەستە گفتوگۆی لەگەڵ وڵاتانی وەک ئێران، میسر و تورکیا و چەند لایەنی دیکەی ناوچە ئەنجام داوە.

مالیزیا دوا وڵاتە کە ڕایگەیاند کەشتییەکانی ڕێگەیان پێدراوە، پێشتر وڵاتانی وەک کۆریای باشوور، هیند، چین و ژاپۆنیش توانین لە گەرووەکە تێپەڕن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی دۆلار و دراوە بیانییەکان لە ئێران زیاتر بەرز دەبێتەوە

یاسین

بۆکس ئۆفیسی ئەمریکای باکوور دەگەشێتەوە

ART

نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ دیاریكرا

یاسین