zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە سەرۆکی فەڕەنسا پێگەیشت

ئەمڕۆ شەممە 2026/3/28 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنيی لە  ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی فەڕەنسا بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە ئه‌مڕۆ کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، هەروەها پشتگیریی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەوە.

سەرۆک فەڕەنسا سەرەخۆشیی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و خانەوادەی ئەو پێشمەرگانە کرد کە ڕۆژی 24ی ئەم مانگە لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێراندا لە سۆران شەهید بوون و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست.

لای خۆیەوە،  نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی سەرۆک ماکرۆن و پشتگیریی بەردەوامی فەرەنسا و هەڵوێستە نێودەوڵەتییەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەکانیان تاوتوێ کران و هەردوولا جەختیان لە گرنگيى چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: ڕێگری لەوانە دەکەین کە دەیانەوێت پڕۆسەی ئاشتی تێک بدەن

یاسین

ده‌بووایە چه‌ند ساڵ پێش ئێستا‌ مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێم هاوتای خانه‌نشینانی عێراق کرابا

دڵشاد

کۆمپانیای Apple مۆبایلی Iphone 16 نمایش کرد

سەڵاح