گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بۆ پرسی موچه رێكه‌وتنێكی هه‌میشه‌یی پێویسته، له‌باره‌ی یاسای نه‌وت و گازیشه‌وه ده‌ڵێت: “ئیراده‌یه‌كی به‌هێز له‌و باره‌وه نییه”.
پێشه‌وا هه‌ورامانی بۆ زاگرۆس له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چی به‌سه‌ر رێككه‌وتنی موچه دێت له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا گوتی: “له‌جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كانی پێشووتر رازی نه‌بووین، بۆیه ئێستاش ئه‌گه‌ر بچینه گفتووگۆی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه شایسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بدرێت و ده‌ستووریش وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت”.
گوتیشی: “له‌باره‌ی موچه‌وه ده‌بێت رێكه‌وتنێكی هه‌میشه‌یی بكرێت، ناكرێت موچه بكرێته كارتی فشار وه‌ك كارتی سیاسی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌كاربهێنرێت، ئه‌وه‌شی كه حكوومه‌تی نوێ پێكده‌هێنێت ئاماده‌ین پشتیوانی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان جێبه‌جێ بكات”.
له‌باره‌ی یاسای نه‌وت و گاز ئه‌وه‌شی خسته‌روو: له‌بابه‌تی یاسای نه‌وت و گاز ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی ده‌وێت، تائێستا ئه‌و ئیراده‌یه نه‌بینراوه چ په‌رله‌مان چ ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌هێزن له‌ناو په‌رله‌مان جدی نین له‌ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و گاز هه‌وڵیان داوه دوای بخه‌ن، پێویسته عێراق بگه‌رێته‌وه بۆ سه‌ر رێچكه‌یه‌كی دروستی سیاسه‌ت كه تێیدا ته‌وافوق و ته‌وازن و شه‌راكه‌ت جێبه‌جێ بكرێت.

