ئه‌ندامێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر، باس له په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوان هه‌ولێرو ئه‌نقه‌ره ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو كه زیاتر له 1600 كۆمپانیای توركیا له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن چاومان له‌وه‌ی ئابووری نێوان هه‌ردوولا زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت.
ره‌شید هه‌ركی، ئه‌ندامی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر، بۆ زاگرۆس گوتی: “دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا، چاومان له‌وه‌یه جووڵه‌یه‌كی به‌هێزی بازرگانی دروست ببێت، به‌تایبه‌ت لە بواری بیناسازی و كشتوكاڵی و بازرگانی. تائێستا زیاتر له 1600 كۆمپانیای ئه‌و وڵاته له كوردستان كارده‌كه‌ن كه زۆربه‌یان له هه‌ولێرن و له داهاتوودا ده‌مانه‌وێت ئاستی ئابووری و قه‌باره‌ی بازرگانی زیاتر بكه‌ین له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، چونكه توركیا ده‌روازه‌یه‌كی گرنگی ئابووریه بۆ هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێمی كوردستانیش له‌رووی ئاسایش و ئارامییه‌وه زۆر گرنگه بۆ توركیا”.
ده‌شڵێت: “چاومان له‌وه‌یه له‌دوای ئه‌م سه‌ردانه، پرسی ئابووریی ئێمه له‌گه‌ڵ توركیا پێ بنێته قۆناغی گه‌وره‌تر، به‌تایبه‌ت له‌بابه‌تی كه‌رتی وزه و چونی نه‌وتی عێراق له‌رێگای بۆری نه‌وتی كوردستانه‌وه كه ئه‌مه ده‌كرێت له داهاتوو زیاتر بكرێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت بهههردوومانهوه كاربكه‌ین بۆ لابردنی ئاستعهنگی بازرگانی كه عێراق دروستی كردووه و زیانی به ئابووری هه‌ردوولا گه‌یاندووه.”
گوتیشی: “دوو خاڵی سنووریی دیكه‌مان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ن سه‌رزێر و زێت. زێت كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه، ئه‌گه‌ر بكرێته بازرگانی، دەبێتە یه‌كێك له كۆمه‌ڵگا هه‌ره به‌هێزه‌كانی ناوچه‌كه. ئێستا خواستێكی زۆر له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی توركیاوه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ساڵانه زۆر دیدارمان له‌گه‌ڵ بازرگانه‌كانی توركیا هه‌یه، له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنانی ئه‌و وڵاته گفتوگۆمان هه‌یه و ئامانجمان ئه‌وه‌یه قه‌باره‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ توركیا بگهیەنینە ئاستێكی باڵا.

