zagros news agency

ئێران: هیچ بەڵێنێکمان به ئەمریکا نەداوە

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی هەواڵی “تەسنیم”ی گوتووە ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر “یەک دوو بەند” لە لێکتێگەیشتنە ئەگەرییەکان هێشتا بەردەوامن. ئەم ئاژانسە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە بە پێچەوانەی هەواڵی میدیا بیانییەکان، ئێران هیچ بەڵێنێکی لەبارەی چوونە دەرەوەی ماددە ئەتۆمییەکان لە وڵات بە ئەمریکا نەداوە.
تەسنیم هەواڵەکانی پەیوەست بە ڕاگرتنی ٢٠ ساڵەی پیتاندنی یۆرانیۆمی بە “درۆ” ناو برد و نووسی: “ئێران لەم قۆناغەدا هیچ جۆرە کارێکی لە بواری ئەتۆمیدا قبووڵ نەکردووە و بابەتی دانوستانە ئەتۆمییەکان بۆ دوای کۆتاییهاتنی ئەگەریی جەنگ و جێبەجێکردنی هەندێک هەنگاو لە لایەن ئەمریکاوە دوا خراوە.”
هاوکات ئاژانسی هەواڵی “فارس” ڕۆژی یەکشەممە ڕای گەیاند ئەمریکا لە بابەتی ئازادکردنی دارایییە سڕکراوەکانی ئێراندا پاشەکشەی کردووە و دەیەوێت ئەو سەرچاوانە بۆ داهاتوو دوا بخات، بەڵام بەرپرسانی ئێرانی دەڵێن لەم هێڵە سوورە پاشەکشە ناکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پاکستان گەشبینە

یاسین

130ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كانی هه‌ولێر ته‌رخان ده‌كرێت

یاسین

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە

سەڵاح