zagros news agency

رێنوێنی بۆ وەرگرتنی گەنم لە سنووری مادەی 140 بڵاو كرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی مەخموور، کۆمەڵێک ڕێکار و ڕێنمایی نوێی بۆ ڕادەستکردنی گەنمی جووتیاران لە قەزای مەخموور و شارەدێی قەراج (لە سنووری ماددەی 140) بۆ سایلۆی مەخموور بە فەرمی ڕاگەیاند.

بەپێی بڕیارە نوێیەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کە ئەمڕۆ شەممە 6ی حوزەیرانی 2026 دەرکراون، گەیاندنی بەرهەمەکان تەنیا لەو ڕۆژەدا ڕێگەپێدراوە کە بە شێوەی ئەلیکترۆنی حجز کراوە، هاوکات ماوەی گەیاندنەکە تەنیا 24 کاتژمێرە و پێویستە بارهەڵگرەکان لە کاتی دیاریکراودا لە نۆرەی سایلۆدا ئامادە بن، بە پێچەوانەوە ئەگەر داتاکان هەڵە بن یان شۆفێر لە کاتی خۆیدا دەرنەکەوێت، حجزەکە هەڵدەوەشێتەوە.

ڕێنوێنییەکان ئاماژە بەوەش دەکەن، ئەگەر بەرهەمی گەنم بە هەر هۆکارێک لە لایەن سایلۆوە ڕەت بکرێتەوە، حجزکردنەکە دەگۆڕدرێت و کاتێکی نوێ دادەنرێت. بۆ کارئاسانی زیاتریش، شۆفێران بە هەماهەنگی لەگەڵ جووتیاران دەتوانن کاتی گونجاو هەڵبژێرن و کاتەکان بۆ چەند جووتیارێکی جیاواز یان هەمان جووتیار تۆمار بکەن بە مەرجێک لە یەک ڕۆژدا نەبێت، هاوکات بڕیاردراوە ژمارەی حجزکردنە ڕێگەپێدراوەکان بۆ 7 کەس زیاد بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگارێ دهۆكێ: پشته‌ڤانییا مه‌ بۆ كه‌رتێ په‌روه‌ردێ دێ یا به‌رده‌وام بیت

سەڵاح

ڕۆژنامەی (ئه‌لعەرەب): قائانی لە بەغدا پلانی ئێرانی بۆ مانەوەی حەشدی شەعبیی بە بەرپرسانی عێراق گەیاندووە

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

یاسین