zagros news agency

ئەمریکا هێرشی کردە سەر ئێران

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی وەڵامێکی سەربازیی «بەهێز و قاطع»ی داوەتەوە بە ئێران، دوای ئەوەی هەلیکۆپتەری جەنگیی «ئاپاچی»ی ئەمریکایی لە ناوچەی گەرووی هورمز خراپکرابوو.

ئەم ڕاگەیاندنە هاوکات بوو لەگەڵ ئەوەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئاشکرای کرد کە هێرشێکی «بەرگریی»ی ئەنجام داوە دژی ئامانجە ئێرانییەکان.

سێنتکۆم لە بەیانێکدا وتی هێرشەکان بە وەڵامدانەوەی خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەری «ئاپاچی»ی ئەمریکایی ئەنجام دراون. بە پێی بەیانەکە، هێرشەکە لە کاتژمێر 5ی ئێوارە بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا دەستی پێکردووە و بە فەرمانی سەرۆک ترامپ جێبەجێ کراوە.

فەرماندەیی ئەمریکا جەختی کردەوە کە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی «بەرگری لە خۆ»دایە و «وەڵامێکی گونجاو»ە بۆ ئەوەی بە «هێرشی بێهۆی ئێران» ناوی بردووە؛ هێرشێک کە بووە هۆی خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەری ئەمریکایی لە کاتی گەشتی سەربازی لە ناوچەکە.

تا ئێستا، سێنتکۆم وردەکاریی زیاتر لەسەر جۆری ئامانجەکان یان قەبارەی زیانەکان بڵاو نەکردووەتەوە. لە بەرامبەردا، لایەنە ئێرانییەکان هەڕەشەی وەڵامدانەوەیان کردووە، لە کاتێکدا گفتوگۆ و دانوستانەکانی نێوان واشینگتۆن و تاران هێشتا باس دەکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لالیگا.. ریال بە چوار گۆڵ وەڵامی تاکە گۆڵەکەی ئیسپانیۆل دایەوە

یاسین

سووریا: هێرشێکی فراوانی درۆنی بۆ سەر بنکەکانمان لە نزیک سنووری عێراق ئەنجامدراوە

یاسین

ئه‌مڕۆ 200 ڕێگەپێدانى دیکەى دروست کردنى خانووى لە سەر زەوی سندووقی ڕادەستى خاوەنەکانیان ده‌كرێت

یاسین