zagros news agency

دۆسیەی گەندەڵی یاریگای کەرکووک دەدرێتە دەست سەرۆکوەزیرانی عێراق

بەرپرسانی کەرکووک مەلەفی گەندەڵی یاریگای نێودەوڵەتی شارەکەیان ڕادەستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد. پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە ماوەی 10 ساڵە بەردەوامە و 30 ملیار دیناری بۆ خەرج کراوە، کەچی هێشتا تەواو نەکراوە و 24 هەزار کورسییەکەی شکێنراون و بووەتە مۆڵگەی سەگی بەرەڵا.

محەمەد حافز، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی دەسپاکی، سەرجەم بەڵگەکانی گەندەڵییەکە دەدەنە سەرۆکوەزیران بۆ سزادانی تۆمەتباران. ناوبراو ئاشکرای کرد کە بۆ تەواوکردنی کارەکان پێویستیان بە 6 بۆ 7 ملیار دیناری دیکە هەیە، بەڵام بەغدا ئامادە نییە یەک دیناری تری بۆ دابین بکات.

نەوزاد قادر، سەرۆکی لێژنەی ئۆڵۆمپی ڕایگەیاند، ئەو پارەیەی لێرە بەهەدەر دراوە بەشی دروستکردنی 3 یاریگای نوێی دەکرد. ناوبراو ئاشکرای کرد کە خاوەنی کۆمپانیای جێبەجێکار فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە و هەڵاتووە، لە کاتێکدا لەم ماوەیەدا 4 حکومەت و 4 وەزیر گۆڕاون و پڕۆژەکە هەر بە ناتەواوی ماوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نهێنیەکی سەرسوڕهێنەر لە دڵی ئامازۆن

یاسین

بەشێکی بەچاوی ئاوی خواردنەوەی سووریا ژاراوییە

سەڵاح

هەولێر … ئاماری سێ ڕۆژەی جەژنی ڕەمەزان بڵاوكرایه‌وه‌

سەڵاح