zagros news agency

دەرماڵەی مەترسی بۆ مامۆستایانی کۆلێژ خەرج دەکرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی دەرماڵەی مەترسی بۆ مامۆستایانی کۆلێژی ئەندازیاری لە پشووەکانی مانگی 7 و 8. ئەم بڕیارە بەپێی نووسراوی فەرمی ژمارە 10909 لە ڕێککەوتی 2ی تەمووزی 2026 دەرچووە.

مەرجی پێدانی دەرماڵەکە ئەوەیە کە ئەو مامۆستایانە ئەرکی سەرپەرشتیکردنیان پێ سپێردرابێت. بەپێی یاسا، مامۆستایانی زانکۆ لە 1ی 7 تا 31ی 8 لە پشووی فەرمیدان و چەند دەرماڵەیەکیان (وەک هاندان و مەترسی) لێ دەبڕدرێت، بەڵام ئەم بڕیارە جیاوازە دەرماڵەی مەترسی بۆ مامۆستایانی ئەندازیاری سەرپەرشتیکار دەگەڕێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان دەکات

یاسین

سەرەتایی ئەم هەفتە پارە لە بەغداوە دەنێردرێت

گوران

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین