zagros news agency

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى له‌ كونسولى گشتیی به‌ريتانيا دەکات

ئه‌مڕۆ سێشەممە 7/21، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئەندرو بیزلی، كونسولى گشتيى ‌شانشینی یەکگرتوو له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

سه‌رۆكی حکومەت سوپاسی کونسولی گشتیی شانشینی یەکگرتووی کرد بۆ کارکردنی لەپێناو بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودانی زیاتر بە بوارەکانی هاوئاهەنگیی و هاریکاریی لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو دووپات کردەوە.

كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانیی و هاوئاهەنگیی بەهێزی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.هەروەها جەختیشی لە پابەندبوونی وڵاتەکەی بە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان .

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزیری پەروەردەوە

یاسین

وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆژیا: تورکیا کۆنترۆڵی %65ـی بازاڕی درۆنەکانی کردووە

سەڵاح

كەسوكاری سێ هەزار چەكداری میلیشیاكان كە لە سووریا كوژراون، لە عێراق مووچەی شەهیدانە وەردەگرن

یاسین