zagros news agency

کەسێک بەناوی ئەنجومەنی دادوەری عێراق پارەی لە خەڵک سەندووە

 

دادگای لێکۆڵینەوەی نەجەف ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە خۆی وەک فەرمانبەر لە ئۆفیسی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و لێژنەی ناوەندیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ئەنجومەنی وەزیران ناساندووە، بە مەبەستی پارەلێسەندنی بەزۆر لە بەڕێوەبەری تۆماری خانوبەرەی پارێزگای نەجەف.

دادوەری تایبەندمەند ڕوونی کردەوە، تۆمەتبارەکە بە تەلەفۆن پەیوەندی بە بەڕێوەبەری تۆماری خانوبەرەوە کردووە و پێی ڕاگەیاندووە، گوایە لە کۆبوونەوەدایە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بۆ ئیمزا کردنی چەند بڕیارێک، و ناوی بەڕێوەبەرەکە لە لیستی ئەو کەسانەدایە کە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە، بەڵام دەتوانێت لە بەرامبەر بڕێک پارەدا ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنێتەوە.
دادوەرەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم تۆمەتبارە پێشتریش بە هەمان شێوە داوای پارەی لە بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نەجەف و بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای پارێزگاکە کردووە.

دادگای لێکۆڵینەوەی نەجەف جەختی کردەوە، ڕێکاری یاسایی پێویست گیراوەتە بەر و بەڵگەکان کۆکراونەتەوە، دوای دەستگیرکردنی، گوتەی تۆمەتبارەکە تۆمار کراوە بۆ ئەوەی ڕەوانەی دادگای تایبەتمەند بکرێت و بەپێی یاسا دادگایی بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی رابردوو نزیکەی شەش ملیۆن بەرمیل نەوت بووە

یاسین

ڕاگەیەندراوێک لە ڕێگەپێدراوی دامەزراندنی بانکی نیشتمان.

دڵشاد

پەرلەمانی عێراق دەنگدانی لەسەر چەندین پرۆژەیاسای گرنگ بۆ خولی داهاتوو جێهێشت

سەڵاح