خشتەی ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ بۆ مانگی ئابی 2026 دەریخست کە یەدەگی زێڕی عێراق گەیشتووەتە 174.6 تۆن، بەمەش عێراق لە پلەی 28ی جیهاندا دەبینرێت، لە کاتێکدا زێڕ نزیکەی 23.1%ی کۆی گشتیی یەدەگەکانی عێراقی پێکهێناوە.
بەپێی ئامارەکانی ئەنجوومەنەکە، دوایین زانیارییەکانی عێراق بۆ مانگی تشرینی دووەمی 2025 دەگەڕێنەوە، کە ئەمەش مانای وایە بڕی تۆمارکراوی 174.6 تۆن لەو مێژووەوە لە خشتەکەدا نوێ نەکراوەتەوە، لە کاتێکدا داتای بەشێک لە وڵاتانی تر بۆ مانگەکانی نزیکتر لەم کاتە تۆمار کراون.
پێگەی عێراق لەسەر ئاستی عەرەبی و جیهانی
لەسەر ئاستی عەرەبی: عێراق لە دوای سعوودیە و ئیمارات، لە پلەی سێیەمدایە لە ڕووی خاوەندارێتیی زێڕەوە.
لەسەر ئاستی جیهانی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە یەدەگێک کە دەگاتە 8,133.5 تۆن، لە پێشەنگی ڕیزبەندیی جیهانیدایە.
ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ ڕوونی دەکاتەوە کە داتاکانی یەدەگی فەرمیی زێڕ پشت بە ئامارەکانی سندوقی نێودەوڵەتیی دراو دەبەستن، لەگەڵ جیاوازی لە مێژووی دوایین داتای بەردەست لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر، چونکە هەندێک لە وڵاتان لە بڵاوکردنەوەی داتاکانیان دواکەوتوون.
پێشتریش ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ لە داتاکانی پێشوودا ئاماژەی بە جێگیریی یەدەگی عێراق کردبوو لەسەر بڕی 174.6 تەن، بە بێ تۆمارکردنی هیچ کڕینێکی نوێ لە درێژایی ساڵی 2026دا لە داتاکانی بەردەستدا.

