zagros news agency

بەهۆی وەرگەرانی پاسێکی گەشتیاری 25 کەس بوونە قوربانی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 15ی ئابی 2026، لە ئەنجامی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لە باشووری شاری موسڵ، پاسێکی گەشتیاری و بارهەڵگرێک پێکیاندادا و پاسەکە وەرگەڕا. ڕووداوەکە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆری سەرنشینان کە زۆربەیان ژن و منداڵن.

​

ڕووداوەکە لە نزیک مەفرەقی “حەزەڕ” لە باشووری موسڵ ڕوویداوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، پاسە گەشتیارییەکە لە شاری بەغدادەوە بەڕێ کەوتبوو و گەشتیارەکانی بەنیازی سەردانیکردنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بوون.

​شایەتحاڵەکان لە شوێنی ڕووداوەکەوە ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەهۆی سەختی پێکدادانەکەوە، تەنیا لە ساتی یەکەمدا تەرمی 4 هاووڵاتی لە ناو پاسەکەدا بینراون. تیمە فریاگوزاری و پزیشکییەکان بەپەلە گەیشتوونەتە شوێنی کارەساتەکە و دەستبەجێ پرۆسەی دەرهێنانی تەرمەکان و رزگارکردنی گیرخواردووانیان دەستپێکردووە.

​

لە ئێستادا تەواوی بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری بەپەلەی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی نزیک لە ناوچەکە کراون، و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ دیاریکردنی هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

رووسیا: نابێت دامەزرێنەری تۆڕی تیلیگرام ئازاری پێبگات

سەڵاح

ئاگاداریەک لەوەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

ھه‌ڵوێستێك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان

یاسین