پلانی عێراق بۆ هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆرییەکەوە کە بە سوریا تێدەپەڕێت، بە مەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی داخستنی داهاتووی تەنگەی هورمز، لەوانەیە نزیکەی چوار ساڵ بۆ دروستکردنی پێویست بێت و تێچوونەکەشی لانیکەم ١٥ ملیار دۆلار بێت، بەپێی سەرچاوەیەکانی نزیک لە پڕۆژەکە کە لەگەڵ «ڕۆیتەرز» قسەیان کردووە.
بەرپرسانی ئەمریکا و کۆمپانیاکانی بواری وزە، ئەم پڕۆژەیە بە بەشێک لە ستراتیژییەکی نوێ دەزانن بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە تەنگەی هورمز؛ ئەو ئاوییەی کە لە ماوەی جەنگی ئێراندا تا ڕادەیەکی زۆر داخراوە.
کۆنسۆرتیۆمێک کە کۆمپانیای Chevron ـیش تێیدایە، پشتگیریی سەرەتایی بۆ توێژینەوەکانی توانایی و جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکات.
سکۆت بێسەنت، وەزیری دارایی ئەمریکا، هەفتەی ڕابردوو وتی: «لە دوو ساڵی داهاتوودا، تەنگەکە دەبێتە شتێکی بێگرنگ؛ دەبێتە تەنها جەستەیەکی ئاوی تر.»
پێش دەستپێکردنی شەڕەکە، نزیکەی یەک لە پێنجی نەوت و گازی سروشتی شلەکراوی جیهان (LNG) لە ڕێگەی تەنگەی هۆرموزەوە گواسترابوونەوە. بێسەنت وتوویەتی لە داهاتوودا «زیاتر لە ٥٠٪ یان ٧٠٪»ی ئەو هەناردانە لە ڕێگەی بۆرییەکانی ژێرزەوییەوە دەچن.
بەڵام دوو سەرچاوە کە بە ڕاستەوخۆ لە پڕۆژەکەدا بەشدارن، بە «ڕۆیتەرز»یان ڕاگەیاندووە کە پڕۆژەی بۆری نەوتی عێراق ـ سوریالەبەر پێویستی بە دامەزراندنی ژێرخانی نوێ، لەوانەیە دوو هێندەی ئەو ماوەیە، واتە نزیکەی چوار ساڵ، پێویستی بە کاتی جێبەجێکردن هەبێت و لە هەمان کاتدا ڕووبەڕووی بەربەست و کێشەی تریش ببێتەوە.

