zagros news agency

لە سیتەک دوو کەس بە تۆمەتی بیرهەڵکەندنی نایاسایی دەستگیرکران

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیتەک، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانیان بۆ پاراستنی ژینگە و ڕێگریکردن لە سەرپێچییەکان، توانییان دوو هاووڵاتی بە تۆمەتی هەڵکەندنی بیری نایاسایی دەستگیربکەن.

بەپێی زانیارییەکان، مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەک بە فەرمانی ئەفسەری بنکە، دەرچوونێکی مەیدانییان بۆ سنووری گوندی (بناویلە) ئەنجامدا. لە ئەنجامدا توانییان دەستبگرن بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن لە جۆری “بەرینە”، (١١) بۆری و یەک حەفارە، هەروەها دوو هاووڵاتییان بە تۆمەتی تێکدانی ژینگە و هەڵکەندنی بیری بێ مۆڵەت دەستگیرکرد.

لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران ڕێکخراوە و ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە، تاوەکو ڕێکاری یاساییان لەبەرامبەر بگیرێتەبەر.


هەواڵی پەیوەندیدار

خۆراکە باوەکان کە دەبنە هۆی زیادبوونی هەوکردن لە جەستەدا.. دیارترینیان کامانەن؟

یاسین

ئیسرائیل شەش فڕۆکەخانەی سەربازیی ئێران دەکاتە ئامانج

سەڵاح

عێراق لەڕووی سیستەمی تەندروستییەوە زۆر خراپە

سەڵاح