وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییە خەیانەتکارانەیەو دەکات کە کرایە سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیران لە ناوچەی پیرمام.
لەو پەیوەندییەدا، هاکان فیدان هاوسۆزی و پشتگیریی تەواوی وڵاتەکەی بۆ سەرۆکی حکومەت و هەرێمی کوردستان لە دژی ئەم جۆرە پێشێلکارییە ئەمنییانە دووپات کردەوە. فیدان ئاماژەی بەوەش کرد کە سەقامگیری هەرێمی کوردستان بۆ ئەوان بایەخێکی تایبەتی هەیە.
ئەم پێشهاتە دوابەدوای ڕاگەیەندراوی دژەتیرۆری کوردستان دێت کە تێیدا ئاشکرا کرابوو، نووسینگەی سەرۆکی حکومەت و ماڵی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە کراونەتە ئامانج، کارەکەش کاردانەوە و سەرکۆنەکردنی فراوانی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێناوە.

