ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گوتەبێژی ‎ بنکەی لالش: بە پرۆژەی باشتر خزمەتی جڤاکی ئێزدی دەکەین‎

گوتەبێژ و ئەندامی بالای بنگەهێ رۆشنبیری لالش دەلێت، دوای گۆنگرەی چواردەی بنکەی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی لالش لە هەموو ناوچەكانی ئێزدی نشین نوێنەریان لە دەستەی باڵایان هەیە دوای ئەوە ئێمە بەرنامەێكی سێ سالیمان دارشت كە چۆن بتوانین سود بگەێنین بە ناوچە ئێزدی نشینەكان بە بابەتی رۆشنبیری و جڤاكی لە ماوەی ئەو دوو سالەدا سەدان بابەتی رۆشنبیرمان سازداوە وە هەوڵیشمان داوە لەناو كەمپەكانیش چالاكی بگێرین .

‎كاروان حاجی، گوتەبێژی بنگەهێ رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی لالش بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئێمە لە بنکەی لالش هەلمان داوە فولكلۆری ڕەسەنی ئێزدیان بناسێنین بۆ ئەم مەبەستەش چەند ڤیستیڤال و كۆرو سیمینارمان ئەنجامانداون كە دەمانەوێت ئەم رەسەنایەتیە بە هەموو جیهانی بناسێنین .

‎كاروان حاجی گوتیشی:” بنکەی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی لالش گەورەترین ناوەندی رۆشنبیری ئێزدیانە لە سەرانسەری دوونیا حكومەتی هەرێمی كوردستان و تایبەت جەنابی سەرۆك بارزانی و مەسرور بارزانی پشتگیرێكی زۆری بنکەکە كردووە و بەردەوامیشە وە هاوكاربوونە لە ئەنجامدانی پرۆژە و كاری رۆشنبیری لە هەموو ناوچە ئێزدیەكان .

‎گوتەبێژی بنگەهێ لالش باسی لەوەشكرد هەرێمی كوردستان بەردەوام چەترێك بووە بۆ ئاین نەتەوەكانی تر وە تایبەت بۆ ئێزدیەكان دوای شەری داعش بینیمان هەموو پێكهاتەكانی تری عێراق رویان لە هەرێمی كوردستان كرد وەكوو شوێنێكی ئارام كە چەتری كۆكرنەوەی هەموو پێكهاتەكانە .

‎كاروان حاجی گوتیشی لەماوەی رابردوو بینیمان كە سەرۆك بارزانی بەردەوام پشتگیری لە هەموو ئاینە جیاوازەكان و كەمە نەتەوەیكەكان كردووە كاتێك دادگای فیدرالی كورسی كۆتاكانی نەتەوەكان نەهێشت پارتی و تایبەت سەرۆك بارزانی جەختیان لە بەژداری كردنی پرۆسەی سیاسیی داو  هەموو كەمە نەتەوەكان كردووە هەر بۆیە هەرێمی كوردستان چەتری كۆكەرەوەی هەموو نەتەوەكانی ترە .

 

 

گۆران هەركی

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ هه‌ولێر پێنج پۆندی دیکە دروست ده‌كرێت

سەڵاح

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

یاسین

پارێزگای سەڵاحەدین.. بەهۆی تەقینەوەی بۆمبیكی داعش چوار كەس كوژران

سەڵاح