zagros news agency

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات

بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی

دڵتەنگ و خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیار و ناسراو، خوالێخۆشبوو (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی). بە دڵێکی پڕ لە خەمەوە، هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆمان و هەڤاڵانی کۆمیتەی ناوەندی و پارتیمان ئاراستەی جەنابتان و بنەماڵەی سەربەرز و تێکۆشەری بارزانی و سەرجەم دڵسۆزانی نیشتمان و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی دەکەین.

لەدەستدانی ئەو کەسایەتییە پێگە بەرزە وەک نەوەی ڕێبەری نیشتمانی و ئایینی نەمر (شێخ عەبدولسەلام بارزانی)، خەم و کۆستێکی گەورەیە بۆ ئێمە و بۆ هەموو لایەک. دووبارە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان دووپات دەکەینەوە و هیواخوازین تەمەنی جەنابتان درێژ بێت و دووربن لە خەم و ناخۆشی دیکە، لە خوای گەورە داواکارین ڕۆحی پاکی کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەت و دلۆڤانی خۆی و بەهەشتی بەرینی شاد بکات.

اناللە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا: جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار لەلایەن هەسەدەوە مەترسییە

سەڵاح

ماوەی تۆمارکردنی ناوی حاجیان درێژکرایەوە

سەڵاح

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: دابەزینی تێچووی گواستنەوە ڕەنگدانەوەی لەسەر نرخەکان دەبێت

سەڵاح