دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی مەرجدار لە نێوان ئەمەریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا کارۆڵین ڵیڤیت وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند “ئەمە سەرکەوتنێکە بۆ ئەمەریکا کە سەرۆک ترامپ و هێزی سەربازی سەرسوڕهێنهرمان توانیویانە دەستەبەری بکەن.”
کارۆڵین ڵیڤیت وتیشی، هەر لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەییەوە، سهرۆكی ئهمهریكا پێشبینی ئەوەی دەکرد کە ئەم ئۆپەراسیۆنە لە نێوان چوار بۆ شەش هەفتە بخایەنێت.
باسی لهوهش كرد، بە لەبەرچاوگرتنی توانا سەیرەکانی هێزەکانمان، لە ماوەی 38 ڕۆژدا ئامانجە سەربازییە سەرەکییەکانمان بەدەستهێنا و تەنانەت توانیمان زۆر لەوە زیاتریش بڕوەین، لەمبارەیەوە، ڕۆژی چوارشەممە لەلایەن وەزیری جەنگ و سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا وردەکاری زیاتر دەخرێتەڕوو.
وتەبێژی کۆشکی سپی ئهوهشی روونكردهوه، سەرکەوتنی هێزە سەربازییەکانمان گەورەترین کاریگەریی دەستەبەر کرد و ڕێگەی بە سەرۆک ترامپ و تیمەکەی دا بەشداری ئەو دانوستانە قورسانە بکەن کە ئێستا ڕێگا بۆ چارەسەرێکی دیپلۆماسی و ئاشتی درێژخایەن خۆش دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لەوەش سەرۆک ترامپ تەنگەی هورمزی کردەوە.
وتەبێژی کۆشکی سپی وتی، هەرگیز توانای سەرۆک ترامپ بۆ پێشخستنی سەرکەوتووانەی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و نێوندگیری بۆ ئاشتی بە کەم سەیر مەکەن.
voa

